پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە 25 ملیۆن دینار وەرگرێت

2018-10-10 14:57:10

 (درەو میدیا):
هەر پەرلەمانتارێكی عێراق لەمانگێكدا (25 ملیۆن) دینارو لەساڵێكدا (300 ملیۆن) دینار، چوارساڵی خولەكەشی (یەك ملیۆن) دۆلار وەردەگرێت.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ (دەرەو میدیا) مووچەو ئیمتیازی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقی ئاشكراكرد.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید رایگەیاند، بەپێی بڕیاری ژمارە (282) حكومەتی عێراق، مووچەی پەرلەمانتار هاوتای مووچەی وەزیرەو، بەپێی یاسا ڕێكخراوەو پەرلەمانتار مانگانە (7 ملیۆن‌و 600 هەزار) دینار وەردەگرێت.
سەرباری ئەم موچەیە، بەپێی قسەی ئەحمەدی حاجی رەشید، مانگانە (17 ملیۆن) دیناریش وەك مووچەی مانگانەی پاسەوان دەچێتە سەر ئەژماری تایبەتی پەرلەمانتارو خۆی بەسەر پاسەوانەكانیدا دابەشیدەكات، بەوەش مانگانە بەكۆی گشتی هەر پەرلەمانتارێك (24ملیۆن‌و 600 هەزار) دینار وەردەگرێت.
چەند خەمڵاندنێك
•    هەر پەرلەمانتارێك لەساڵێكدا (300 ملیۆن) دینارو لەچوار ساڵی خولەكەشیدا (ملیارێك و 200 ملیۆن) دینار وەرگرێت، كە دەكاتە (یەك ملیۆن) دۆلاری ئەمریكی.
•    كۆی گشتی موچەی پەرلەمانتاران كە ژمارەیان (329) پەرلەمانتارە، مانگانە (2 ملیارو 500 ملیۆن‌و 400 هەزار) دینارە.
•    جگە لە موچەی خۆیان، پەرلەمانتاران موچەی پاسەوانەكانیشیان پێدەدرێت كە هەر پەرلەمانتارێك (16) پاسەوانی بۆ دانراوە، كۆی گشتی موچەی پاسەوانی پەرلەمانتاران مانگانە (17 ملیۆن) دینارە.
•    بۆ هەر پاسەوانێكی پەرلەمانتاران (ملیۆنێك‌و 62 هەزارو 500) دینار موچە دانراوە، بە (329) پەرلەمانتارەكە (5 هەزار و 264) پاسەوانیان هەیە، هەموو مانگێك (5 ملیارو 593 ملیۆن) دینار موچە بۆ پاسەوانی پەرلەمانتاران دەڕوات.
بەكۆكردنەوەی مووچەی مانگانەی پەرلەمانتارانی عێراق‌و پاسەوانەكانیان كە لەبودجەی گشتی بۆیان خەرجدەكرێت، لەمانگێكدا (8 ملیارو 93 ملیۆن‌و 400 هەزار) دینار خەرجی موچەی پەرلەمانتارە. 
ئەم پارەیە بەشێوەی ساڵانەش دەكاتە (97 ملیارو 120 ملیۆن‌و 800 هەزار) دینار، مووچەی پەرلەمانتاران‌و پاسەوانەكانیشیان لەماوەی چوارساڵدا كە تەمەنی خولێكی پەرلەمانە، (388 ملیارو 438 ملیۆن‌و 200 هەزار) دینارە، كە دەكاتە، زیاتر لە (315 ملیۆن) دۆلار، واتە زیاتر (31 هەزارو 500) دەفتەر دۆلاری ئەمریكییان بۆ خەرجدەكرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

میسییەكەی ئەفغانستان ئاوارەبوو

رۆناڵدۆ بەشداری هەڵمەتی توندوتیژی دژی ژنان دەكات و خۆشی تۆمەتبارە

میشیل ئۆباما نهێنی سەرنجڕاكێش ئاشكرادەكات

لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران لێكۆڵینەوە لە پەیوەندییەكانی ترەمپ و سعودیە دەكات

ماڵەكەیان پاككردەوە و نزیكەی دوو ملیۆن دۆلاریان دەستكەوت

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand