لە بودجەی 2019ی عێراقدا پشكی هەرێم 12.67% ە 

2018-10-10 12:51:39

(درەو میدیا):
رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 روانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بە مەبەستی پەسەندكردنی.  
بەپێی ئەو رەشنوسەی پرۆژە یاساكە كە ئامادەكراوە، پشكی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (هەولێر- دهۆك- سلیمانی) لە بودجەی 2019ی عێراق، بەرێژەی 12.67% خەمڵینراوە، كە دەكاتە (800 ترلیۆن‌ و 741 ملیار و 60 ملیۆن) دینار. 
بوجەی پەرەپیدانی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانیش (126 ملیارو 367 ملیۆن) دیناری بۆ دانراوە. 
لە  پرۆژە یاساكەدا بوجەی وەبەرهێنان لەڕێگەی قەرزەوە بۆ پشكی هەرێمی كوردستان بڕی (102 ملیارو 361 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری بۆ دانراوە. 

تێكڕای پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق
•    تێكڕای بڕی بوجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عێراق زیاتر لە (800 ترلیۆن و 970 ملیارو 467 ملیۆن) دینارە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی خستویەتیە روو لە پرۆژەكەدا:
•    داهاتەكان بە (105 ترلیۆن و 569 ملیارو 686 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە. 
•    خەرجییەكان بە زیاتر لە (128 ترلیۆن‌و 443 ملیارو 52 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە.
•    كورتهێنان بە زیاتر لە (22 ترلیۆن و 873 ملیارو 365 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە.
•    بوجەی بەكاربەر بە زیاتر (95 ترلیۆن و 851 ملیارو 678 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە.
•    بوجەی وەبەرهێنان بە زیاتر لە (32 ترلیۆن‌و 591 ملیارو 374 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە.
•    بوجەی تەرخانكراو بۆ سیادی بە زیاتر لە (46 ترلیۆن‌و 872 ملیارو 918 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە.
•    بوجەی تەرخانكراو بۆ گەشەكردنی پارێزگاكان: (یەك ترلیۆن) دینارە.
•    بوجەی پترۆدۆلار:(یەك ترلیۆن) دینار تەرخانكراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

عێراق داوای پەیكەرێكی سەددام لە ئوردن دەكات

لوبنان: رۆژنامەیەك بە سپێتی بڵاوكرایەوە

ئەو نۆ خۆراكەی ئارەزوی سێكسی زیادەكەن

توركیا: رۆژنامەنوسێكی دیاری سعودیە ونبوو

كوڕەزایەكی خومەینی بۆ چەند ساڵێك لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand