بەسرە بە ژمارە

2018-09-06 12:19:36

(درەو میدیا):
لەدوای موسڵ، ماوەیەكە ناوی بەسرە كەوتوەتە سەر زاری رۆژنامەكان لە جیهان وەكو ناوچەیەكی پڕ كێشمەكێش، هەندێك زانیاری بە ژمارە لەبارەی پارێزگای بەسرەوە:
•    لە رۆژی 11ی مانگی تەموزی رابردووەوە شەپۆلێك خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەم پارێزگایە دەستیپێكردووە.
•    سەرەتای خۆپشاندانەكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بوو لەدژی كەمی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا.
•    مانگی ئابی رابردوو جارێكی تر خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی پارێزگا.
•    ئێستا هەڵمەتێكی نیشتمانی لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكردووە بۆ پاڵپشتیكردنی خەڵك بەسرە لەڕێگەی ناردنی ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵكی ئەو پارێزگایە.
•    ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە، (2 ملیۆن و 818 هەزارو 804) كەسە.
•    بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، ئاستی هەژاری لەم پارێزگایە گەیشتوەتە رێژەی 50%.
•    (ملیۆنێك و 500 هەزار) كەس لە كۆی دانیشتوانی پارێزگای بەسرە لەڕووی بژێوییەوە لە ئاستی خوار و هێڵی هەژارییەوەن.
•    ئەمە لەكاتێكدایە داهاتی مانگانەی پارێزگای بەسرە دەگاتە (7 ملیار دۆلار)ە كە بریتییە لە داهاتی هەناردەی نەوت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەندەرەكانەوە.
•     بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە تائێستا (5) خۆپیشاندەر كوژراون و (41) كەسی تر برینداربوون، لەبەرامبەردا (27) كەس لە هێزە ئەمنییەكان بەهۆی پێكدادان لەگەڵ خۆپیشاندەران برینداربوون.
•    ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی پەلاماردانی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێكردووە.
•    خۆپیشاندەران پەلاماری بینای پارێزگای بەسرەیان دا و سوتاندیان، بەپێی زانیارییەكان رێژەی 30%ی بینای پارێزگا بەهۆی هێرشی خۆپیشاندەرانەوە زیانی بەركەوتووە.
•    دەنگوباس بڵاوبونەتەوە حكومەتی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی بەسرە بەنیازە هێڵی ئینتەرنێت لەو پارێزگایە رابگرێت، بەڵام وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە.


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

ئەمیتاب باچان قەرز بۆ سەدان جوتیاری وڵاتەكەی دەداتەوە

تابلۆیەكی یادكردنەوەی سەددام حسێن لە خۆرهەڵاتی لەندەن دادەنرێت

ئەڵمانیا پێویستی بە 100 هەزار ئەندازیاری كارەبایە

چوار وەزیری تری حكومەتی بەریتانیا دەستلەكاردەكێشنەوە

رۆناڵدۆ هۆكاری سەرەكی بەجێهێشتنی ریاڵ مەدریدی ئاشكراكرد

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand